لووتكەی توركیا دەبەسترێت

11:07 - 2025-07-27
جیهان
38 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی RT بڵاویكردەوە، هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: هەردوو وەفدی روسیا و ئۆكرانیا لە گفتوگۆكاندا لە ئیستانبوڵ ئارەزووی خۆیانیان بۆ بەردەوامیی گفتوگۆكان لە پێناو رێككەوتن، پیشانداوە.
هاكان فیدان راشیگەیاندووە: هەردوو وەفدەكە بەردەوامن لەسەر گفتوگۆكان بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی یەكلاكەرەوە بۆ كۆبوونەوەی سەرۆكی هەردوو وڵات، بەڵام روسیا و ئۆكرانیا لە گۆشەنیگای جیاوازەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا دەكەن.
هەر لەو بارەیەوە، فیدان لە لێدوانیدا بۆ كەناڵی NTV رایگەیاندووە: سەرەڕای ئەوەی كە گفتوگۆكان بە هێواشی دەچنە پێشەوە، بەڵام ویستێكی زۆر لە وەفدی هەردوو وڵاتدا دەبینین بۆ گەیشتن بە رێككەوتن و پێمانوایە دەتوانین ئەو دوولایەنە بگەیەنینە رێككەوتنێكی كاتی ئەگەر گفتوگۆكان بەو شێوەیە بەردەوام بێت.
لەبارەی كۆبوونەوەی هەردوو سەرۆكی روسیا و ئۆكرانیاشەوە، دوای بەشداریكردنی لە نوێژی هەینی رابردوو، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی تورکیا رایگەیاند: هەوڵدەدەین هەرسێ هاوتا روسی و ئۆكرانی و ئەمریكییەکەم، لە لووتكەی توركیا كۆببنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان