وشکترین ساڵی عیراق لەدوای 1933وە

11:11 - 2025-07-27
عیراق
36 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق، بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانانەی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە، رووبەڕووی عیراق دەبێتەوە.
خالید شەماڵ وتەبێژی وەزارەتەکە رایگەیاندووە: ئەم دۆخە بۆ کەمیی بارانبارین و کەمیی داهاتی ئاوی وڵاتانی سەر رووبارەکان (تورکیا، ئێران و تا رادەیەک سوریا) دەگەڕێتەوە و ئەمساڵ یەکێکە لە وشکترین ساڵەکانی عیراق لەدوای ساڵی 1933وە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تێکڕای داهاتی ئاو کە دەگاتە حەوزی دیجلە و فورات بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی 27 % کەمیکردووە و ئێستا گلدانەوەی ئاو لە بەنداو و کۆگاکاندا %8ی کۆی توانای هەڵگرتن پێکدەهێنێت، کە بەراورد بە ساڵی رابردوو بەڕێژەی %57 کەمیکردووە.
هەر لەو بارەیەوە، لوئەی موختار وتەبێژی وەزارەتی ژینگە، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: پارێزگاکانی باشوور وەک بەسرە و میسان و زیقار، زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و زۆربەی هۆڕەکانیان وشکیان کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان