سپیلبێرگ دووبارە دایناسۆرەكان بڵاودەكاتەوە

11:48 - 2025-07-27
هەمەرەنگ
44 جار خوێندراوەتەوە

چەند رۆژ لەمەوبەر شەشەمین فیلمی زنجیرەی «جیهانی جوراسی» لە سینەماكانی جیهان نمایش كرایەوە. ستیڤن سپیلبێرگ یەكێكە لە دەرهێنەرە ناودارەكانی سینەمای ئەمریكی كە زیاتر گرنگی بە خەیاڵ و فەنتازیا دەدات. دەنگی دایناسۆرەكان لە فیلمەكەدا وایكردووە، زۆرترین بینەر لەناو هۆڵەكانی سینەمادا كۆبكاتەوە.
 بەشی یەكەمی فیلمی جیهانی جۆراسی 32 ساڵ پێش ئێستا بەرهەمهێنراوە، ناوی دەرهێنەرەكەی كردە یەكێك لە ئایكۆنەكانی سینەمای ئەمریكی، بیرۆكەی فیلمەكەش لە رۆمانی (مایكل كرایتۆن) وەرگیراوە.
بەشەكانی دیكەی فیلمەكە پێكهاتوون لە: فیلمی «كارنۆسۆر» (1993)، «دوورگەی دایناسۆر» (1993)، «دایناسۆر» (2000)، «100 ملیۆن ساڵ پێش زایین» (2008)، «دایناسۆرە باشەكە» (2015). باسی زنجیرەی «گۆدزیلا» و «كینگ كۆنگ» ناكەین، دوو ئەهریمەن كە تەنها لە هێز و دڕندەیی خۆیاندا جیاوازن لە دایناسۆرەكان.
(ستیڤن سپیلبێرگ) ئەو دەرهێنەرەیە كە هەمووان سەرسامن بە شێوازی مامەڵەكردنی لەگەڵ رووداوەكان، ئەو زیاتر لەسەر بوونەوەرە گەورە نادیارەكان كار دەكات، ئەو بەو تەكنیكە تایبەتەی خۆی توانیویەتی جگە لەبردنەوەی دەیان خەڵاتی سینەمایی، ببێتە یەكێكە كۆڵەكەكانی هۆلیود و سینەمای جیهانی. 
بەختیار رەشید 

بابەتە پەیوەندیدارەکان