فیلمی مەنهۆڵ نمایش دەكرێت

11:49 - 2025-07-27
هەمەرەنگ
63 جار خوێندراوەتەوە

فیلمی مەنهۆڵ نمایش دەكرێت
فیلمی مەنهۆڵ لە 31/7/2025 لە سینەماكانی كوردستان نمایش دەكرێت، فیلمەكە باس لە نەهامەتی و ئازاری خێزانێكی هەژار دەكات  كە بەهۆی هەڵەیەكی باوكیانەوە تووشی كارەساتێك دەبن، هەریەك لە محەمەد شێروانی و دیمەن زەندی و رزگار باهیر رۆڵی سەرەكی دەبینن.
رزگار باهیر لەبارەی فیلمەكە بە دوالاپەڕەی وت: فیلمەكە باس لە خێزانێك دەكات كە لە دایك و باوكێك و دوو منداڵ پێكهاتووە، هەژاری بۆتە مۆتەكە و دەردێكی كوشندە بۆیان. باوكەكە لە ئەنجامی هەوڵ و كاركردنی لەنێو مەنهۆڵەكانی شار و فریانەكەوتنی بۆ پێویستییەكانی منداڵە نەخۆشەكەی و خێزانەكەی و هەوڵدان بۆ پەیداكردنی پارە، رێیەكی هەڵە دەگرێتەبەر و بە كەللەڕەقی خۆی ژیانی بەلارێدا دەبات و هەموو خێزانەكەی تووشی تراژیدیا و كارەساتێكی چاوەڕوان نەكراو دەكات.
یەسنا محەمەد                                        

بابەتە پەیوەندیدارەکان