ترەمپ: غەززە بەدەست برسێتییەوە ناناڵێنێت

10:24 - 2025-07-28
جیهان
36 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: «غەززە بەدەست برسێتییەوە ناناڵێنێت». جەختیشدەکاتەوە دەیان ملیۆن دۆلاریان بۆ ئەو کەرتەی فەلەستین خەرج کردووە و کەس سوپاسی نەکردوون.
دوێنێ ترەمپ لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پێیوانییە برسێتی لە غەززەدا هەبێت، ئەوەی هەیە رەنگە پەیوەندیی بە بەدخۆراکییەوە هەبێت، بزووتنەوەی حەماس-یش هەموو هاوکارییەکان دەدزێت.
وتیشی: دوو هەفتە لەمەوبەر 60 ملیۆن دۆلارمان پێشکەشکرد بۆ دابینکردنی خۆراك بۆ غەززە، بەڵام یەك کەس سوپاسی نەکردین.
سەرۆکی ئەمریکا بە پێداگرییەوە باسی لەوەکرد، کە کۆمەکی زیاتر پێشکەش بە غەززە دەکەن، بەڵام پێویستە وڵاتانی دیکەش بەشداری بکەن لەو هەوڵانەدا.
هەر لەلێدوانەکەیدا، ترەمپ داوای لە حەماس کرد بارمتە و دەستگیرکراوەکان ئازادبکات، بەپێویستیشی دەزانێت ئیسرائیل بڕیارێك لەبارەی غەززەوە بدات، بەتایبەتی کە حەماس نایەوێت بارمتەکان ئازادبکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان