بەهەوڵی ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین لە فراكسیۆنی سەوز، ئامێری بەرهەمهێنانی ئۆكسجین بۆ تەواوی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكانی خورماتوو دابینكرا.
یاسین محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین، لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، باسی لەوەكرد دوای ئەوەی ئاگاداركراونەتەوە لەوەی نەخۆشخانەكانی خورماتوو كێشەی دابینكردنی ئۆكسجینیان هەیە، وەك فراكسیۆنی یەكێتی، داواكارییەكیان ئاڕاستەی پارێزگاری سەڵاحەدین كردووە و داوایان كردووە بەزووترین كات كێشەكە چارەسەربكرێت، پارێزگاریش بە نووسراوی رەسمی داواكارییەكەی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای سەڵاحەدین كرد، تا كێشەكە بەزووترین كات چارەسەربكرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین، وتیشی: بە سوپاسەوە بەزوویی بەدەنگ داواكارییەكەوە هاتن و ئامێری بەرهەمهێنانی ئۆكسجینیان بۆ نەخۆشخانەكانی خورماتوو دابینكرد، كە ئامێرەكە توانای بەرهەمهێنانی 80 بوتڵ ئۆكسجینی هەیە لە رۆژێكدا و پێویستیی هەموو نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكانی خورماتوو و دەوروبەری دابیندەكات.
خورماتوو، عومەر ئاوارە