سەركەوتن، لە گرەوی خۆشویستنی پیشەكەتدا

11:31 - 2025-07-28
هەمەرەنگ
44 جار خوێندراوەتەوە

 ئەگەر باوەڕت بە توانا و ئاستی سەركەوتنی خۆت نەبێت، پێشكەشكاری، كارێكی هێندە سادە و ئاسان نییە، گومان لەوەدا نییە هەر كەسێك پیشەكەی خۆی خۆشبوێت لە كارەكەیدا سەركەوتوو دەبێت.
رێزان محەمەد ناسراو بە هەوار كچە پێشكەشكارێكە لە رادیۆی (FM) ی كەركوك كار دەكات، دەڵێت: كۆمەڵگە كاتێک پێویستی بە تۆ بوو، دەبێت خزمەتی بكەیت.
هەوار بە دوالاپەڕی وت: كاركردن لە راگەیاندن و میدیا خەونی منداڵیم بوو، هەمیشە حەزم دەكرد ببم بە كەسێكی بەتوانا لەم بوارەدا، بە پاڵپشتی خێزانەكەم بە تایبەتی دایكم و باوكم توانیم سەربكەوم.
وتیشی: چەند ساڵێكە وەك پێشكەشكاری بەرنامەی رادیۆیی كار دەكەم و تا ئێستا چەندین بەرنامەی وەك(پشووی هەفتە، سابات، شنەی بەیان، چیرۆكەكانی ژیان، لاپەڕەكانی رۆژ، سایكۆلۆژیای كۆمەڵگە)م پێشكەش كردووە و ئێستا سەرقاڵی بەرنامەی (ئارامیی دەروون)م لە رادیۆی (FM) ی كەركوك. پێشكەشكاری بەرنامەیەكی سادە و ئاسان نییە، ئەگەر باوەڕت بە توانا و ئاستی سەركەوتنی خۆت نەبێ، بێگومان بۆ كەسێك كە هێندە پیشەكەی خۆشبوێت و هۆگری كارەكەی خۆی ببێت جیاوازە، منیش لەكاتی پێشكەشكردنی بەرنامەدا زۆر دڵخۆشم و هەستێكی خۆش رووم تێدەكات چونكە دەزانم كۆمەڵگە پێویستی بە منە، بۆیە ماندوونەناسە خزمەتی دەكەم  و هەوڵی زیاتر دەدەم بۆ بەدیهێنانی متمانەی زیاتر بە خۆم بۆ ئەوەی ببم بە یەكێك لە خانمانی بواری میدیا، هەرچەندە كاركردن لەم بوارە بۆ خانمان سەختە، بەڵام بەسەر ئاستەنگەكاندا سەردەكەوین. 
كەركوك، رزگار شوانی  

بابەتە پەیوەندیدارەکان