ئەو وێنەگرەی 11 ملیۆن بینەری هەیە

11:38 - 2025-07-28
هەمەرەنگ
42 جار خوێندراوەتەوە

 مەریوان سوبحانی وێنەگرێکی، گەرمیانییە و دانیشتووی كەلارە، هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە بەشی مێژوو لە زانكۆی گەرمیان، ماوەی 14 ساڵە وێنەگرە. 
 مەریوان بە دوالاپەڕەی وت: ساڵی 2011 دەستم بە وێنەگریی کرد بە تایبەتی وێنەی سروشت و رووباری سیروان، سەرەتا بە مۆبایلی (A73) و دواتر بە كامێرای (canon).  زۆربەی كەناڵەكانی راگەیاندن  و نووسەران و خوێندكارانی بەكالۆریۆس و دوكتۆرا سوود لە وێنەكانی من وەردەگرن، وێنەی ناوچە گەشتیارییەكانی گەرمیان كە پێشتر لە پێشانگەكانی كەلار و پێشانگەی نێودەوڵەتیی دەستەی گەشتوگوزار نمایش كراون. بە كۆی گشتی وێنەكانم لە گۆگڵ زیاتر لە 11 ملیۆن بینەری هـەبووە، پێویستە ئاماژە بەوەش بكەم كــە سەرجەم كارەكانم خۆبــــەخشانە و بەبێ هیچ سوودێكی مادییە و تـەنها لە پێناو بەرژەوەندیی گشتییدایە. 
گەرمیان، حسێن عەزیز 

بابەتە پەیوەندیدارەکان