كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بڵاویكردەوە، لە دوورۆژی داهاتوودا پرۆسەی وردبینیكردن لە ناوی كاندیدەكانی هێز و لایەنە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆتایی پێدێت.
عیماد جەمیل، سەرۆكی دەستەی راگەیاندی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عییراق، رایگەیاندووە، ژمارەی كاندیدەكانی هەڵبژاردن گەیشتوەتە حەوت هەزار و 900 كاندید، لەو ژمارەیەش 46 كاندیدیان دورخراونەتەوە.
عیماد جەمیل، وتیشی، بڕیارە لە پێنجی مانگی داهاتو تیروپشكی ریزبەندی كاندیدەكان ئەنجام بدرێت، وەك كۆمسیۆنیش بەردەوامین لە ڕاهێنان و ئامادەكردنی كارمەندەكانمان بۆ رۆژی دەنگدان