قاسم عەعرەجی: دەبێت تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و رەوانەی دادگا بکرێن

12:58 - 2025-07-28
کوردستان
49 جار خوێندراوەتەوە

کۆبوونەوەی وەفدی ئەمنی عیراق لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم لەبارەی هێرشە درۆنییەکان کۆتایی هات و رایانگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم رۆژی دەستپێکردنی کاری لیژنەکە بووە و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە.

لەبارەی کاری لیژنەکەوە قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق رایگەیاند، ئیدانەی هێرشەکان دەکەن، دەبێت تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و رەوانەی دادگا بکرێن.

باسی لەوەشکرد، پاشماوەی هێرشەکان وا دەردەکەوێت پارچەی تێدا بێت لە دەرەوە دروست کرابن و بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕوانی ئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوە دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، نازانرێت سەرچاوەی هێرشەکان یەک لایەنە یان نا، ئەوەش لە دوای دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەردەکەون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان