سەرۆكی شارەوانیی سەیدسادق رایگەیاند: لە چوارچێوەی بەڵێنەكانی جێگری سەرۆك وەزیراندا، ژمارەیەك پرۆژە لە قەزای سەیدسادق دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوە. هەمزە محەمەد سەرۆكی شارەوانیی سەیدسادق بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە چەند رۆژی داهاتوودا، چاككردن و فراوانكردنی چوارڕیانی دەروازەی شار بەرەو شانەدەری، دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، لەگەڵ پرۆژەی دروستكردنی سەنتەری ئۆتیزم، بڕی پارەی تەرخانكراو بۆ هەردوو پرۆژەكە 530 ملیۆن دینارە، پرۆژەی قیرتاوكردنی رێگەی گۆڕستانی نوێی سەیدسادقیش لە قۆناغی جێبەجێكردندایە.
شارەزوور، محەمەد عەبدولڕەحمان