بە هەوڵی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ 2750 ماڵ رادەكێشرێت. مەلا كەریم شكور لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرین بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: دوای ئەوەی ئەو ماڵانە داواكارییەكەیان ئاڕاستەی مەڵبەندی حەمرین كرد بۆ ئەوەی هەوڵ بدەین چارەسەری گرفتی بێئاویی لە سنوورەكەیاندا بكەین، وەك مەڵبەندی حەمرین بەدەم داواكارییەكەیانەوە چووین و دوای گەیاندنی داواكارییەكەیان بە لایەنە پەیوەندیدارەكان، ئێستا تیمەكان راسپێردراون دەست بە جێبەجێكردنی پرۆژەی راكێشانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ ئەو ماڵانە بكەن و پرۆژەكەش لە ماوەیەكی كەمدا جێبەجێ دەكرێت.
خورماتوو، عومەرئاوارە